تابلۆیەكی زستانی [Tabloy Zstani] [English translation]

Songs   2024-09-28 16:15:38

تابلۆیەكی زستانی [Tabloy Zstani] [English translation]

ئەمشەو دەستم

وشەكانی مێرووله بوون،

.له بەردەمما ڕایان دەكرد

ئەو مناڵەی ئێوارێ دیم،

له سێبەری مزگەوتێكا

-داوەڵی خوای خۆی دەپێكا

ئەمشەو لای من مێوانێكه،

به ئەنگوسته لاوازەكان

ئەستێرەكان دەسڕێتەوه،

برسێتیی له خۆی لوول دابوو،

.له بنمیچی ژوورەكەمدا ڕاكشاوه

بەری كڵاوڕۆژنەی گرتووم،

.بۆ بسكۆڵەی كراوەی مانگ بكرێتەوه

لێ ناگەڕێ

!ئەی مێوانه بچكۆڵەكەم

بۆ مان دەگریت؟

چیت لێم دەوێ؟

!وەره خوارێ

بەیانی زوو

كڵافەی ڕێ دەكەمەوه،

قاسەی ئاسۆت بۆ دەشكێنم،

كولێرەی

زێڕ دەردەهێنم

!وەره خوارێ

.سەری ئەستێرەكان مەبڕه

لێفەی ئەییووب به خۆتدا ده،

تا درووشمی سەر تاقەكان دەسووتێنم؛

چیلكەی پەنجەی ترسنۆكی شاعیرەكان،

.ژووری كۆشكه سامناكەكان دەسووتێنم

.بەری كڵاوڕۆژنه مەگره

كورسی و مێزی

بەیانیش زوو،

لەبیر ناكەم،

كڵافەی ڕێ دەكەمەوه،

قاسەی ئاسۆت بۆ دەشكێنم،

.كولێرەی زێڕ دەردەهێنم

!وەره خوارێ

سەری ئەستێرەكان مەبڕه،

.بەری كڵاوڕۆژنه مەگره

ئەی مێوانه بچكۆڵەكەم،

!وەره خوارێ

See more
Abdulla Pashew more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:http://facebook.com/abdullapashewofficial
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Pashew
Abdulla Pashew Lyrics more
Abdulla Pashew Featuring Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved