شەهید [Shahid] [English translation]
شەهید [Shahid] [English translation]
دوێنێ شەو خەوم زرا،
چومە دەرێ بەکزی.
سەری برووسکاوێژم
بەرەو ئاسمان هەڵبری
ئەستێرەم دین، ڕووتوقووت،
پۆل پۆل ,هەزاران هەزار،
بە دەوری قووی کورکدا
پەرت بوون وەک دەنکە هەنار.
هاتمەوە و پرسەم دانا
بۆ ئەوان ئەستێرانەی
باڵئەنگێوراو، گەردنلار،
لە هەرەتی ورشەدا
داشکان سەر بەرەو خوار !
- Artist:Abdulla Pashew
See more