ڕووناکی [Ronakî]
ڕووناکی [Ronakî]
ئەوەی ئەوسا کە ڕووناکی ئەدا بەم ژینە شێواوە
دڵێکی پڕ لە ئاهەنگ بوو کە ئێستا پاکی ڕووخاوە
دەڵێی گوڵزاری دڵداری و بەهەشتی خۆشەویستی بوو
وەکو بوتخانە مەیدانی بوتی جوانی پەرستی بوو
بەڵێ ئەوسا دڵێکم بوو کە سەرچاوەی ژیانم بوو
دڵێ مەڵبەندی ئاوات و تەوژم و تینی گیانم بوو
ترووسکەی تیا بەدی ناکەم سەرنجیان چەندە لێداوە
لە تاپۆی نامورادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
مەڵێ ئێستا ئەوەی جێماوە بۆ من یادگارێکە
بەسەرهاتی دڵی ورد و بەسەرچوونی بەهارێکە
- Artist:Hossein Sharifi
- Album:Shlêre
See more