نەمردم من [Nemirdim Min] [Transliteration]
نەمردم من [Nemirdim Min] [Transliteration]
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرتە بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەك یەك دەڵێی بزمارە بێ تۆ
لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە کن من خەرمانی گوڵ خارە بێ تۆ
لە لای من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
'لە حەسرەت سەروی قەدت چاوی 'نالی
دوو جۆگە، بەڵکو دوو ڕووبارە بێ تۆ
- Artist:Chopy Fatah
- Album:Shara
See more