نامۆیی [Namoyi] lyrics
نامۆیی [Namoyi] lyrics
كه نامۆیی وه‌ك ڕه‌شه‌با هه‌ڵده‌كات و
پێده‌شتی ئارامم ده‌بڕێ،
كه خه‌م وه‌كوو قه‌له‌ڕه‌شكه،
له به‌ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌مدا،
باڵه‌كانی ده‌كاته‌وه و له‌نگه‌ر ده‌گرێ:
من چۆله‌كه‌ی باڵته‌زیوی
خه‌مه‌كانی خۆم هه‌ڵده‌گرم،
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم،
تا مناڵێك ده‌دۆزمه‌وه،
له‌ناو تیشكی چاوی ئه‌ودا
فڕین وه‌بیر چۆله‌كه‌ی خه‌م ده‌هێنمه‌وه.
كه‌چی گیانه!
به چاوی خۆم زۆر جار دیومه
كه مناڵان
له‌م شاره‌دا خه‌فه‌ت ده‌خۆن،
وه‌كوو بێچوه مراوی دێن
له زه‌ریاچه‌ی چاوی تۆدا خۆیان ده‌شۆن.
- Artist:Abdulla Pashew
See more