من پێش تۆ هاتمه دنیا [Mn Pesh To Hatma Dnya] [English translation]
من پێش تۆ هاتمه دنیا [Mn Pesh To Hatma Dnya] [English translation]
من پێش تۆ هاتمه دنیا
تا گیانی خۆم ته‌یار كه‌م
بۆ گۆڤه‌ندی ژوانی تۆ
تا بێتۆیی بچێژم،
هه‌ر ساتێك بینینت
بۆ من ببێته په‌رجۆ
من پێش تۆ هاتمه دنیا:
تا عومری گوڵ درێژتر،
گڕی ئاگر په‌تیتر،
ته‌می خه‌م ته‌نكتر كه‌م
تا فێر بم به ئاسانی
له‌سه‌ر سنگت سه‌وز بم،
تۆ له خۆمدا بزر كه‌م!
من پێش تۆ هاتمه دنیا
تا وا بكه‌م كارمامز
چیدی نهسهنگرێنهوه له ئاوایی و ده‌راوان
تا وا بكه‌م ته‌یروتوار
جێی چینهیان ناوله‌پ بێ و
نه‌كه‌ونه ته‌پكه و داوان
من پێش تۆ هاتمه دنیا:
تا بتوانم،ئازیزم،
هه‌ركاتێ ئاره‌زوو كه‌ی،
ئه‌ستێران وه‌ك مۆم پێ كه‌م،
له تووكی نه‌رمی مه‌لان
جێژوانێكت بۆ چێ كه‌م.
من پێش تۆ هاتمه دنیا:
تاچاوی خۆم ڕابێنم،
له تۆفانی ڕهنگاندا ئادگارت هاوێر بكا.
تا گوێچكه‌ی خۆم فێر بكه‌م،
له باهۆزی ده‌نگاندا سرته‌ت گوڵبژێربكا.
من پێش تۆ هاتمه دنیا:
تا بۆ نۆته‌ی له‌شی تۆ
مووبهمووم هه‌مووی ژێ بێ.
تا شایانی ئه‌وه بم،
كلیلی ته‌خت و تاجی
خۆشه‌ویستیی تۆم پێ بێ!
- Artist:Abdulla Pashew