كراس كه‌تانە [Kras katana] [Transliteration]

Songs   2024-11-05 07:39:15

كراس كه‌تانە [Kras katana] [Transliteration]

كراس كه‌تانی كه ‌وا سه‌وزی به‌ژن و باڵا به‌رز

به‌ شان و گۆزه‌وه‌ چه‌ن جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز

له‌ دووره‌وه‌ چ نمایانه‌ پێچ و سه‌رپۆشت

چ زوو ئه‌كاته‌ ده‌ماخم شه‌پۆلی بۆی خۆشت

شه‌ماڵی ڕێگای كانی ئه‌خاته‌ باڵاكه‌ت

له ‌ڕانه‌وه‌ی له‌شی زیوینی شۆڕه‌بیی كه‌ڵه‌گه‌ت

ئه‌ڕۆی بە عیشوه‌، بــه‌ له‌نجه‌، به‌ وه‌زنی گۆرانی

ئه‌ڕۆی، زڕه‌ی كـه‌مه‌ره‌ت دێ هه‌تاكوو به‌ر كانی

ئه‌گه‌یته‌ به‌ر كۆمه‌ڵی پیاوانی به‌رده‌م مزگه‌وت

سڵێك ئه‌كه‌ی وه‌كوو ئاسك له‌ سێبه‌ری ئه‌شكه‌وت

له‌ ڕێگه‌تا هه‌یه‌ پۆل پۆل له‌ لاوی دێ كۆمه‌ڵ

كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ گوڵی هێناوه‌ چه‌شنێ، پڕ باخه‌ڵ

هه‌موو به‌ عه‌زره‌ته‌وه‌ن گوڵ فڕێ ده‌نه‌ به‌ر پێت

خوایه‌، ئـــاخۆ گوڵی كێ به‌ دڵته‌وه‌ ئه‌لكێت؟

See more
Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved