[ئه‌ی شاره‌که‌م [سلێمانی [Ai Sharakam] lyrics
[ئه‌ی شاره‌که‌م [سلێمانی [Ai Sharakam] lyrics
ئه‌ی شاره‌که‌م
زۆر دڵ ته‌نگم، زۆر دڵ ته‌نگم
له کاتێکدا له‌سه‌ر مینای
ماڵئاوایی به‌ڕێ بوونم
جێتان دێڵم، به‌ناچاری
به‌بێ ئومێدی داهاتوو
ته‌نها له تووێی دڵێکی ته‌نگ
هه‌ڵم گرتووه ڕۆژانی زوو
ئه‌ی هاورێیان
جێتان دێڵم به نابه دڵ بێ ماڵئاوا
ئاوابوو لێم خۆری ته‌مه‌ن
که ئێوه‌م ون بوو له چا‌وا
حه‌زم ئه‌کرد بستێ خاکی
سلێمانی جێگه‌م بووایه
نه غه‌ریبی بێ ڕه‌حمانه
دڵه‌ی ته‌نگمی قاش کردایه
سلێمانی، ئاواره‌یم
کۆترێکه بێ هێلانه
سلێمانی ژینم بێ تۆ
ده‌ریایه‌که بێ که‌ناره
سلێمانی، ده‌ربه‌ده‌ریم
گه‌ڵا وه‌ریووی پاییزه
هه‌تا کو دونیا دونیایه
ناگاته‌وه ده‌ستی به‌هار
هۆنراوه: سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید
- Artist:Karwan Osman
See more