Dûrî to lyrics
Dûrî to lyrics
دووری تۆ بۆ من ئه‌و ئازاره‌یه،
ته‌نها نزیکیت دای ده‌مرکێنێ،
خۆ نزیکی تۆش بۆ من مه‌حاڵه،
بۆیه تامردن هه‌ر ده‌مسوتێنێ،
بۆ چی وا دووریت؟ له به‌ر چی دووریت؟
نێوان من و تۆ بۆ وا دوور بووه؟
بۆچی ڕێگایه‌ک نییه بۆ لای تۆ؟
ئه‌ی ناڵێن دونیا زۆر پێشکه‌وتووه!
ئای له دووری تۆ ئای له دووری تۆ،
ئای چیم به‌سه‌رهات له پێناوی تۆ،
من ساتێک نییه بیری تۆ نه‌که‌م،
تۆش یه‌ک جار ناڵێیت ئه‌رێ ماوی تۆ!
گیانه گوێت لێمه باسی چی ده‌که‌م،
باسی دڵێکه بیری تۆ ده‌کات،
باسی ده‌ردێکه ناوی دوورییه،
هه‌ر که‌س توشی بێت له‌ناوی ده‌بات.
- Artist:Bilind Ibrahim
See more