چەند وشەیەک دەربارەی تەمەنی خۆم [Chand Wshayak Darbaray Tamani Xom] lyrics
چەند وشەیەک دەربارەی تەمەنی خۆم [Chand Wshayak Darbaray Tamani Xom] lyrics
کاتێ ڤالیا لێم دەپرسێ:
"کەی پێت نایە ئەم دنیایە؟"
پێکەنینم وەکوو چووزەرە رێواسێک
لەژێر بەفری دەم و لێوما سەر دەردێنێ
پێکەنینم - گریانێکە
زەردەخەنەی هەموو دنیا دەگەچڵێنێ!
بەڵێ ڤالیا !
نیاندرتاڵ بووم
کاتێ پێم نایە دنیا
بەچاوی خۆم
چاخی هەموو پێغەمبەرەکانم دیوە
کاروانی مێژووی شەرمەزار
بەسەر لۆچی ناوچەوانما تێپەڕیوە
کەچی هێشتا
ئۆفیسە قۆڵبرەکانی
ئەم چاخە ویژدان تۆپیوە
لە دەفتەری زویندوواندا
!ناوی منیان نە نووسیوە
- Artist:Abdulla Pashew
See more