چه‌ند ده‌ترسم [Chand Datrsm] [Transliteration]
چه‌ند ده‌ترسم [Chand Datrsm] [Transliteration]
چه‌ند ده‌ترسم
که دێمه‌وه
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که دێمه‌وه
گرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که دێمه‌وه
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !
- Artist:Abdulla Pashew
See more