چاوی مه‌خموری [Cawî mexmurî] lyrics
چاوی مه‌خموری [Cawî mexmurî] lyrics
به غه‌مزه‌ی چاوی مه‌خموری سیاهی مه‌ستی مه‌ی کردین
به‌ماچی لێوی موسته‌غنی له ئه‌نواعی مه‌زه‌ی کردین
ترازا به‌ندی سوخمه‌ی ئاڵی گوڵناری به ئاهی من
که‌چی ده‌ستی له‌سه‌ر دانا له‌سه‌یری باغی به‌ی کردین
له‌بۆ یه‌ک مه‌رحه‌بایێ چومه لای یارم به‌سه‌رخۆشی
نیقابی خسته ڕوخسار‌و به جارێ که‌وته خامۆشی
که‌وام دی ڕۆیی ئارامی دلأ و سه‌برو فه‌رامۆشی
به‌هه‌وری په‌رچه‌م و زوڵفی ڕق و ئه‌برۆی که داپۆشی
له‌شه‌وقی ڕویه‌تی به‌دری هیلالی یه‌ک شه‌وه‌ی کردین
له‌بۆ خوێن‌ڕێژ و شاقان نیگارم گه‌رچی بێ باکه
وه‌لێ ئه‌ی دڵ له‌ڕووی ئومێده‌وه جارێ ته‌ماشاکه
مه‌ڵێ سافی زه‌مان ئاخر بوو که‌س تیماری که‌س ناکا
ده‌وای ده‌ردی دڵی ناری له تاهیر به‌گ ته‌مه‌ننا که
بڵێ ئه‌مڕۆ گوڵه‌ندامێ به تیرێ جه‌رگی په‌ی کردین
- Artist:Adnan Karim
- Album:Non-album single
See more