Butterfly wings [Kurdish [Sorani] translation]
Butterfly wings [Kurdish [Sorani] translation]
ئەگەر من دڵۆپی باران بوومایە
ئایا تۆ دەبوویت بە ڕەشەبا و هەورە تریشقەی من؟
زۆر ساردە، چواردەورم بگرە
لەگەڵ بارانی هەورەکان بۆ ئەوەی گەرمم بکەنەوە
من وا هەست دەکەم کە بەردەبمەوە
جا ئەزیزم، ڕێگەم مەدە بڕۆم
بیرکردنەوەکە زۆر سامناکە
بەڵام دەبێت بخلیسکێمە
نێو دەریای گێژخواردوو، ئایا تۆ من دێنیتەوە یادت؟
لەنێو قۆزاخە گەرمەکانماندا خەوتووین
ئێمە خەو بە شتە جوانەکانەوە دەبینین
هەردووکمان بەم زووانە لەخەو هەڵدەستین
جا هیوامان وایە کە بەیانی
باڵەکانی پەپوولەمان بۆ بهێنێت
ئەگەر من دەنکێك لم بوومایە
ئایا تۆ دەبوویت بە کەناراوەکانی میامی؟
زۆر لماوییە لەگەڵ ئەستێرەی دەریا
چاوەکان داخە و باوەشم پیا بکە
هەوڵ ئەدەم خەبەرت نەکەمەوە
وە دەنگە دەنگیش ناکەم لەو کاتەی تۆ سەرخەوێك دەشکێنیت
بەڵام لە شەودا دەبێت بەرزبیتەوە
تۆ بۆ دوور لە خۆت من ڕابماڵە
دووبارە پێمبڵێ ، ئەزیزم
ئایا تۆ لێرە چاوەڕێ دەکەیت؟
هەرکاتێ ئێمە خاکەکەمان جێ بهێلین
وە بەرەو ئاسمان هەڵبفڕین
من بزەیەك دەکەم و سەیری خوارەوە دەکەم
چونکە من هەمیشە لەخۆم پرسیوە بۆچی
ئێمە پێویستیمان بە پەڕوباڵ نییە بۆ فڕین
- Artist:Owl City
- Album:Ocean Eyes (Deluxe Edition Bonus Track) (2009)