ساقی [Saqi/Saghi] lyrics
ساقی [Saqi/Saghi] lyrics
وەرە ببم بە ساقى ساتى سەودا و سەرگەرمیت
هێندە بە رۆحم نزیکیت وا دەزانم سێبەرمیت
وەرە بە جامى لێوم ناخت پڕ کەم لە ئەوین
هەردوو مەستى یەک بادەین لە بێدارانى شەوین
وەرە ببمە هاوشانى ڕێ و کۆڵ و کۆچ و بارت
تۆ ڕێبوارى ڕێى ئەوین منیش دەبمە هاوارت
وەرە پەیمامى عەشقى دەروێشیت بە گوێما
وەک گزنگى بەربەیان هەڵبێ لە ڕۆژى نوێما
وەک شنەى شەماڵ وەرە لەسەر خۆ بە ئاسپایى
دەرگاى دڵ بترازێنە , با کۆتا بێ , کۆتابێ , جودایى
شیعرى هێمنى مام نادر
- Artist:Sarang Seyfizadeh
See more