پیری مەیخانە [Piri Maixana] lyrics

  2024-09-19 12:56:46

پیری مەیخانە [Piri Maixana] lyrics

لەسەردوو چاوانی تۆ بوومە پیری مەیخانە

وەرن سەیری دڵم کەن چ عەشقێ تیا پەنهانە

تا دواڕادەی بەدمەستی بە ئەوینی تۆ مەستم

جا ئیتر منی شاعیر چۆن خامە بگرێ دەستم

بەدابی ئەوینداری زارم هەڵبێنم بە سۆز

مەسنی ئەوینیت بکەم بینووسم ووشەی پیرۆز

بولبول و پەروانە ئازیز مەنێ ناو یەک تای تەرازوو

ئەم بۆ عەشقە کە دەسووتێ ئەو دەخوێنێ بۆ ئارەزوو

بولبول نیم لەدوور بخوێنم پەروانەم دێم تا بسووتێم

ئەوانەی لە سووتان ناگەن ڕەنگە گەلێ شت بڵێن پێم

چوون لە پەیڤی من ناگەن هەمووی سۆزی دووریتە

پێم دەڵێن ئەو عاشقە کەسێکی بێ نەریتە

ڕێزی نەریتێ ناگرم ڕێی عەشقی تۆم لێبگرێ

گەر نەزانی سەر ڕێگەش سەد جار بەردم تێبگرێ

هۆنراوه‌: هێمنی مام نادر

See more
Bahjat Yahya more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Bahjat Yahya Lyrics more
Excellent recommendation
Popular
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved