مەبەست [Mabast] lyrics

Songs   2024-11-07 11:45:14

مەبەست [Mabast] lyrics

قەڵەم و نووسین شەو و ڕۆژ مەبەستی منە

تەکان مەخۆ ئەوە تا چەند ساڵ دەردی دڵە

هەرچی دەگەڵم هات کوتم وشیار نەکەوی برا

من و تۆ دەبێ هەڵکەین بۆ رەپی کوردی چرا

نەوید میکرۆفۆن بەدەست بۆلات دێت رەگباری کەڵەما

خوێن کەوتۆتە سەر وەڕەق و دوایەش کێشانی قەڵەمە

بڵیندی بۆ من کوتنی و جەهانی کردی مەبەستە

ئەوەیی دەنگت گوێ لێیە ئوستادی یەک نەفەسە

فکری وەحشیە بەستووتە لە ناو قەفەسە

ئەوەیی بۆلایی نەچێ و نەیهەوێ هەوەسە

شۆهرەت و پووڵی ناوێ لەگەڵ دنیایی تەڕەفە

کارەکانی خاسە، گوێ ناداتە هەرچی بێشەڕەفە

چیە؟ کارەکانم مەغزت کون دەکا وەک درێل؟

ئەمن نانووم و بۆت دەنووسم شەو درێژ

نەوید لەگەڵ خۆیی زۆر کەسی گەورە کردووە

ئەوانی هەر وا بۆ لایی گەورە بوون بردووە

تێکستی نووسی کووتی میکرۆفۆنە بیبینن

کە هێستا بە تڕاکێک وادەزانن گەورەن و شیرینن

بە قەولی فارسان کە دەڵێن: دادا زرێشک

اگە با ما بودی جات کجا؟ تو بهشت

چیە؟ نارەحەتی ئێستاش؟ سەربڵیدنی کوردم

ئەوانی بۆلامان هاتن لە دور ڕا پودرن

هەرچی گوێی دایە دەنگمان نەخۆش کەوت

دایکی بۆ دوعا وەدوایی شێخ و دەروێش کەوت

فکری زۆر ناوێ وەرە دەست بە دەستی من

ریتمی کارەکانم مەستی مەستی کرد

قەڵەم و نووسین شەو و ڕۆژ مەبەستی منە

تەکان مەخۆ ئەوە تا چەند ساڵ دەردی دڵە

هەرچی دەگەڵم هات کوتم وشیار نەکەوی برا

من و تۆ دەبێ هەڵکەین بۆ رەپی کوردی چرا

من لە دەوروبەرو ڕۆژگار دڵم پڕە

دڵ بە چی خۆشە، تێکست و شاڵوارێکی شڕە

کارەکان بە نەوعێک بۆم دەردی دڵە

هە چ زۆرم هەبوو س.پ.ک کلە

هەرچی دەستپێدەکات، پێ لە سەر جێگام دادەنێ

قیافەیی دەگرێ، سینگی قیت بۆ عالەمێ

میللەتی کورد لە پشت قسەکانم راوەستاوە

قسەیی حەقە، دەزانێ ئاوه، راوەستاوە

جێگەیی خۆم گرتووە بە قسەت خەرا نابم

مەدرەسە ووڵاتم شێواندبوو بە تۆ چانابم

من دەمهەوێ تێپەڕ کەم هەرچی قووڵکەیە

سەر هەڵێنە توند بڵێ، رقم لە سرتەیە

مەبەست گەورەترە لە کچ بۆ من و تۆ

چاوت لە کوێیە دەڵەیی کچە بۆ من بنوو تۆ

وەک هەوری ئاسمان دەبێ ببریسکێنم

ژنەکانمان لە تۆ پیاوترن، دەچریکێنن

دەنگی مەش سێ لاین نیە یەک لاینە

بەڵام راوان بە ئۆبۆههەتی چۆمی راینە

نەوید زەردی دوژمنی لەقەب و نێوە

رەپی کوردیش جەهانی دەکات دەست بە دەستی ئێوە

دەبار قورسە، 100 بار رێکۆردی کەوە

دەتهەویست بە تڕاکێک بەخێو بی؟ هەوە؟

قەڵەم و نووسین شەو و ڕۆژ مەبەستی منە

تەکان مەخۆ ئەوە تا چەند ساڵ دەردی دڵە

هەرچی دەگەڵم هات کوتم وشیار نەکەوی برا

من و تۆ دەبێ هەڵکەین بۆ رەپی کوردی چرا

See more
Navid Zardi more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), English
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Navid Zardi Lyrics more
Navid Zardi Featuring Lyrics more
Navid Zardi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved