To lyrics
To lyrics
تۆ هه‌میشه دڵت نه‌رمه
ده‌ستت گه‌رمه
نیگام ئه‌که‌ی چاوه‌کانت پڕ له شه‌رمه
که شیعری کۆنت بۆ ئه‌ڵێم
خێرا پێم ئه‌ڵێی له‌به‌رمه
هه‌موو ڕۆژێ شیعرێکی نوێ
وه‌کو فهرزێکهو له‌سه‌رمه
ئه‌م دنیایه که‌شوو ماته تۆ بێده‌نگ بی
ڕوبارێ به‌و وه‌ره بۆلام
نامه‌وێ گۆمی مه‌نگ بی
تۆ پێکه‌نینت لێ جوانه
شێته‌بم تۆ دڵته‌نگ بی
ئه‌زانم چۆن شێتت بکه‌م
ئه‌زانم چۆن بتههژێنم
هه‌موو شتێ ئاسانه بۆم
به‌ڵام دڵی خۆم ئه‌شکێنم
جارێکی تر تۆ بگرێنم
بێ ده‌ستم بگره بۆ سه‌ما
ههڵبپهڕه له سینه‌ما
ئه‌و تۆزه هۆشه‌ی که هه‌مبو
له‌م ئه‌وینه‌ی تۆدا نه‌ما
نازانم چۆن تۆ بدوێنم
دڵه جوانه‌که‌ت نه‌شکێنم
دایم ئه‌ڵێی بووکه شوشه‌ی
حه‌زم لێیه بتڕفێنم
له باخیشا ژوانمان بێ
من هه‌ر گوڵت بۆ ئه‌هێنم
تۆ حه‌ز ئه‌که‌ی به‌گوڵه‌وه
ده‌ست له که‌مه‌رت ئاڵێنم
ئه‌زانم چۆن شێتت بکه‌م
ئه‌زانم چۆن بتههژێنم
هه‌مو شتێ ئاسانه بۆم
به‌ڵام دڵی خۆم ئه‌شکێنم
جارێکی تر تۆ بگرێنم
- Artist:Navid Zardi