Let It Burn [Kurdish [Kurmanji] translation]
Let It Burn [Kurdish [Kurmanji] translation]
"بهێلە بسوتێت "
سەیری سوتانی ئەم شارە دەکەم
ئەو خەونانە وەکو خۆڵ و تۆز بڵاودەبنەوە
دەنگی تۆ کە هەرگیز گوێم لێنەبووە
تەنیا بێدەنگیە
تۆ لە کوێیت کاتێک دڵەکانمان خوێنیان لێدەهات
تۆ لە کوێیت کاتێک هەموو دەکەون
هەرگیز بیر لەوە مەکەوە چارەسەرم کەیت
تۆ لە کوێیت ئێستا
تا کەی بەرگەی ئەم ئازارە دەگری
تا کەی دەموچاوت دەشاریتەوە
تا کەی دەترسیت
ئایا تۆ دەترسیت
تا کەی لەم یاریە بەردەوام دەبیت
ئایا شەر دەکەیت یان هەڵدێیت
تا کەی لێیدەگەرێیت بسوتێت
بهێلە بسوتێت
بهێلە بسوتێت
سەیری سوتانی ئەم شارە دەکەم
ئەو هەستانە بەهێواشی دیارنامێنن
وانەیەک کە هەرگیز فێری نەبویت
تەنیا توندوتیژی
ئایا جیهانی تۆ تەنیا بەڵێنێکی شکاوە
ئایا خۆشەویستیەکەت تەنیا دڵۆپێکی بارانە
ئایا ئێمە تەنیا ئاگرەکانمان دەسوتێنین
ئایا تۆ هێشتا لێرەیت
تا کەی بەرگەی ئەم ئازارە دەگری
تا کەی دەموچاوت دەشاریتەوە
تا کەی دەترسیت
ئایا تۆ دەترسیت
تا کەی لەم یاریە بەردەوام دەبیت
ئایا شەر دەکەیت یان هەڵدێیت
تا کەی لێیدەگەرێیت بسوتێت
بهێلە بسوتێت
بهێلە بسوتێت
ئایا تۆ چاوەڕێدەکەیت تا هەموو دەسوتێن
ئایا تۆ خۆت حەشار دەدەیت تا هەموو دەسوتێن
ئایا ئازاری هەیە لەو کاتەی دەسوتێن
ئایا تۆ شەر دەکەیت لەو کاتەی دەسوتێن
ئایا تۆ دەوەستیت لەو کاتەی دەسوتێن
ئایا تۆ خۆشەویستی دەکەیت لەو کاتەی دەسوتێن
ئایا کۆتایی دێت بە سوتانییان
ئایا لێدەگەرێیت هەموویان بسوتێن
تا کەی بەرگەی ئەم ئازارە دەگری
تا کەی دەموچاوت دەشاریتەوە
تا کەی توڕە دەبیت
ئایا تۆ توڕەیت
تا کەی لەم یاریە بەردەوام دەبیت
ئایا شەر دەکەیت یان هەڵدێیت
تا کەی لێیدەگەرێیت بسوتێت
بهێلە بسوتێت
بهێلە بسوتێت
بهێلە بسوتێت
بهێلە بسوتێت
بهێلە بسوتێت
- Artist:Red
- Album:Until We Have Faces