کوردستان [Kurdistan] [Transliteration]

Songs   2024-11-19 03:23:11

کوردستان [Kurdistan] [Transliteration]

سڵاو لە تۆ کوردستانم

بەیانی باش چیاکانم

دەزانم ئێووەش وەک منن

دڵ پڕ لە دەستی دوژمنن

بە ئاواتی سەرکەوتنم

چاوەڕوانی یەکگرتنم

لە رۆژئاوا لە باکور ڕا

لە رۆژهەڵات لە باشوور ڕا

تێ دەکۆشین بۆ رزگاری

سەربەخۆیی کوردستانە

سەرفەرازی نیشتمانە

یەکەم هیوا و مەبەستمانە

تەنیا بڕوا و ئامانجمانە

شاهۆ و قەندیل، حەمرینم

ئێوەن مانای مانی ژینم

زاگرۆس و ئاراراتم

مەکۆی سەربەرزی خەباتم

وەدی دێ خۆزگە و ئاواتم

سەربەست ئەبێ وا وڵاتم

ئەم خاکە خاکی ئێمەیە

وڵاتی پاکی ئێمەیە

بە ئاڵای خۆت دەیڕازێنین

خاکی کورد خاکی ئێمەیە

سرووشتی جوانی ئێمەیە

بە دڵ، بە گیان دەیپارێزین

هەتا دوایین هەناسەی ژین

سلێمانی و مەهابادم

قامیشلی بیری ئازادم

ورمێ، هەولێر و ئامێدم

دەرسیم، سنەی پڕ ومێدم

هەلەبجە و وان، خانەقینم

ئیلام، کەرکوک و عەفرینم

کرمانشان، ئاگری و مێردینم

رانیە دەرگای راپەرینم

لەدەوری یەک بتانبینم

وەدی دێ جا هیوای ژینم

See more
Çiya Medenî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:http://www.kurdonline.com/music/singers.php?n=Chia
Çiya Medenî Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved