كێ بێ لەمن ماندووتر بێ [Ke be le min mandutir be] lyrics
كێ بێ لەمن ماندووتر بێ [Ke be le min mandutir be] lyrics
كێ بێ لەمن ماندووتر بێ،
من خۆشەویستێكم هەبوو،
وەكوو دڵۆپە فرمێسكیك
لە گلێنەی چاوەكانما قەتیس مابوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەكانم جیا بۆوە
لەو ڕۆژە تاوەكو ئەمرۆ من دێوانەی
ئەو دڵۆپە فرمێسكە بێ سەرو شوێنەم
هەر چەند دەكەم ، جارێكی دی
بۆم ناكرێ بیگێرمەوە ناو گلێنەم
كێ بێ لەمن ماندووتر بێ؟
من خۆشەویستێكم هەبوو،
وەكوو هەناسەیەكی پاك
لە سنگمدا
هێلانی خۆی چێ كردبوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری سالی خەفتادا .
وەك باڵندە
تۆراو سییەكانمی بەجێهێشت ...
لەو ڕۆژەوە تاكوو ئەمڕۆ
هەرچەند دەكەم ، ئاخ ، ناتوانم
ئەم هەناسە ئاوارەیە
بدۆزمەوە ...
كۆی كەمەوە ...
بیگێرمەوە ناو سییەكانم !
- Artist:Abdulla Pashew
See more