هۆنراوه‌یه‌كی ناته‌واو [Honrawayaki Natawaw] lyrics
هۆنراوه‌یه‌كی ناته‌واو [Honrawayaki Natawaw] lyrics
هه‌ر به وشه
نیگارێكی ئازیزه‌كه‌ی خۆم كێشاوه
سه‌یری ده‌كه‌م:
ده‌ق خۆیه‌تی!
هه‌ر بۆ گوێیه ته‌نكه‌كانی گواره ماوه.
فه‌رهه‌نگه‌كان
با به‌خۆیان هه‌ر بنازن،
با بڕسكێن،
با بخه‌مڵێن به هه‌زاران وشه‌ی به‌ده‌و.
به‌چی ده‌چن،
كه پهیڤێكیان تێدا نه‌بێ،
بشێ ببێ به گواره‌ی ئه‌و!
من ئهییووبم.
به ئاسانی پشتی ئومێدم ناچه‌مێ.
وشه‌یه‌كه و عهودالیمه،
زوو یا دره‌نگ هه‌ر ده‌یگه‌مێ –
له‌سه‌ر باڵی سیمرخیش بێت،
ئاسمان بست بست ده‌پشكنم.
به زه‌ویدا بچیته خوار،
بنزهویگهڕ هه‌بێ منم.
وشه‌یه‌كه و ده‌دۆزمه‌وه،
ئه‌گه‌ر بنپێی خه‌یاڵیشم
شه‌قشه‌ق و پاره‌پاره بێ.
گه‌ر هه‌ر نه‌بوو،
دایده‌تاشم!
ناهێڵم گوێی ئازیزه‌كه‌م بێ گواره بێ!
- Artist:Abdulla Pashew
See more