ئێستا و جاران [Esta u Caran] lyrics

Songs   2024-12-22 02:02:44

ئێستا و جاران [Esta u Caran] lyrics

ئەزانم ئێستا کە چۆن چاوەڕێی

وەک دێوانە دێیت و دەڕۆی

بە باڵای هەر پرسیارێک هەڵئەگەڕێی

ئەڵێی ئاخۆ چیم کردوە

چیم وتوە، چی بیستوە

یاخود کەسێکی تری دۆزیوەتەوە

لەو ڕێگایەش خۆی ون بووە

ئەپرسی لە خۆت، هەر ئەپرسی

لە هەر وەڵامێک ئەترسی

چونکە ئەزانی کە ڕویداوە و زەمانێکە

تازە نا، نا، نا، نا، نا، نا، نا

ناگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە دواوە

ئێستا تۆ خەیاڵێکی شیرینی جاری جارانی

ئێستا تۆش وەکوو من ئەتوانی کە ناتوانی

بەڵێ، بەڵێ، تۆش ئەتوانی

ئێستا لە نێوان من و تۆ چەندان دەریا و چەند ڕووبار

لەگەڵ هەموو پردەکانیش گۆڕاون بوون بە دیوار

ئەگەر تیرێک لە کەوان دا دەرچوو، ناگەڕێتەوە

بەڵام کاتێک خۆر ئاوا بوو، ڕۆژێکی نوێ دێتەوە

هه‌ڵبه‌ست: زیاد ئاسعد

See more
Goran Salih more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/GoranMusic
  • Wiki:
Goran Salih Lyrics more
Goran Salih Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved