Birakin gitsin [Kurdish [Sorani] translation]
Birakin gitsin [Kurdish [Sorani] translation]
پێم بڵێن چی پێدام جگە لە دەرد و خەفەت ؟
نامەوێت با نەگەڕێتەوە با عەشقەکەمان کۆتایی بێت
لەگەڵیا دەستبەرداری ژیان و عەشق بووم
لێی گەڕێن .. لێی گەڕێن با بڕوات
مرۆڤ جارێک بەختی پێدەکەنێت
ئەوەی کە خۆشی دەوێت نرخی دەزانێت
لە دونیاشدا ئەگەر ئەو نەبێت ئەوا تێک دەچێت
لێی گەڕێن .. لێی گەڕێن با بڕوات
لێی گەڕێن با ئەو خۆشەویستیە لێرەدا کۆتایی بێت
لێی گەڕێن .. لێی گەڕێن با بڕوات
خۆشویستن بۆ ئەو ئەستەم بوو با خۆشەویستی بکات و بزانێت
دەرگاکان بە ڕووی دابخرێت و بگەڕێتەوە دواوە
با ڕۆژێک بەسەر ئەودا بێت و هیوای نەمێنێت
لێی گەڕێن .. لێی گەڕێن با بڕوات
مرۆڤ جارێک بەختی پێدەکەنێت
ئەوەی کە خۆشی دەوێت نرخی دەزانێت
لە دونیاشدا ئەگەر ئەو نەبێت ئەوا تێک دەچێت
لێی گەڕێن .. لێی گەڕێن با بڕوات
لێی گەڕێن با ئەو خۆشەویستیە لێرەدا کۆتایی بێت
لێی گەڕێن .. لێی گەڕێن با بڕوات
- Artist:İbrahim Tatlıses
- Album:Mavi Mavi
See more