ئەی هاوڕێ گیان [Ai Hawre gyan] [Transliteration]

Songs   2024-07-07 14:03:22

ئەی هاوڕێ گیان [Ai Hawre gyan] [Transliteration]

ئەی هاوڕێ گیان ئەم لانەیە

کە ئەمڕۆکە وێرانەیە

ڕۆژانێ بوو زۆر جوان بوو

باخچەیەکی زەرد و سوور بوو

هێلانەی کۆتری سپی بوو

کتێبێکی پڕ لە نوور بوو

هەموو جێ پەنجەی دایکم و

ڕەنجی باوکی ڕەنجدەرم بوو

باوەشێکی زۆر بەسۆز بوو

جێی هەزاران لێقەوماو بوو

جێ سەمای ئەستێرەی شەو و

شوێن ماچی هەتاوی سوور بوو

لە ناکاوا لەو چرکەساتە ژاکاوە

لافاو هەستا و دڕندانە

شەپۆلی گڕی تێبەردا و

ئەم لانەیەی وا سووتاندم

ئەی هاوڕێ گیان ئەم لانەیە

مێژووی پشت و دێرینمە 

با بفەوتێ ، تێر بسووتێ

ببێتە شوێنی قەل و داڵ

من بەهیوام کە ڕۆژێ دێ

ئەم لانەیەی بۆم باسکردیت

بە بورکانی قینی تینووم

شەپۆلەکان ئەسووتێنێت

دڵنیاشم کە تۆی ئازیز

دەستی ماندووم لە دەست بنێی

لە جارانی خۆشتر دەبێ

لە جارانی جوانتر دەبێ

See more
Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved