ئەی فریشتەکەم [Ai Frishtakam] lyrics

Songs   2024-12-29 02:04:06

ئەی فریشتەکەم [Ai Frishtakam] lyrics

،ئەی فریشتەکەم دوا نیگای دوێنێت

بوو بە پرسیار و گیانی هەژارێک

،زانیم چی ئەڵێیت، بۆیە وا ئەمشەو

دوا سکاڵای دەرونمت بۆ ئەنوسم

،گوێم لێ ڕاگرە، قینت لێم نەبێ

کە وا جێت دێڵم

،لە نێو ژیانمانا، دەنگ و ڕەنگ نەماوە

هەرچی سۆز و خەندە و بیر و ڕایە، فەوتاوە

سیمای خەڵکی شاریش، وا بەدەست گورگەوە

من نەبم، تۆ نەبیت، کێ گورگەکەم ڕاوکات؟

من نەبم، تۆ نەبی، ئەو نەبێ‌

بۆ چاندنی شادیی، لەسەر خاکی دڵی

مناڵانی هەتیو و لێقەوماوی جیهان

بۆ لێبوردنی ژن، لەسەر وشەی ،ڕاستی

،من نەبم، تۆ نەبی، ئەو نەبێ

کێ بیکا؟

بۆ دۆزینەوەی مێژووی ونبومان

بۆ هێنانی بەهارێکی پڕ لە شادی و گوڵ

،ئەی فریشتەکەم قینت لێم نەبێ

وا فێرکراوم هەرگیز کڕنوش بۆ خەفەت نەبەم

ماڵئاوا.. ماڵئاوا.. ماڵئاوا

،بۆ چاندنی شادی، لەسەر خاکی دڵی

مناڵانی هەتیو و لێقەوماوی جیهان

بۆ ناوێکی خۆش، بۆ کۆرپەکەمان

بۆ ناشتنی گوڵێکی گەش بۆ پەرچەمی تۆ

See more
Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved