عكس اللي شايفينها [Aaks Elli Shayfenha] [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-12-28 07:23:48

عكس اللي شايفينها [Aaks Elli Shayfenha] [Kurdish [Sorani] translation]

‎وتوویانە بەختەوەرە لەژیانیدا

‎بەهەموو خەونەكانی گەیشتووە

‎خۆشبەختییەكەی پێوە دیارە

‎لەپێكەنین و قسەكانیدا

‎بەشێوەیەك دەژی هەروەك لەبەهەشت بێت

‎و هەموو دونیا سامانی ئەو بێت

‎وتوویانە سەرسەخت و بەهێزە

‎هیچ شتێك كاری تێ ناكات

‎هیچ كەسێك لەژیاندا ناتوانێت

‎قسەی خۆی بەسەردا بسەپێنێت

‎بۆ خەونی هەبێ و ئاوات بخوازێت؟

‎لەهیچ شتێكی كەم نییە

‎من لەناخمدا پێچەوانەی ئەوەیە كە دەیبینن

‎ئەو برینەی كە تێیدایە خودامان پەنای بێت

‎هەندێ سات پێكەنین برینێكی گەورە دەشارێتەوە

‎هەندێ ساتیش هەندێ شت هەن كە حەزناكەین دەری بخەین

‎من لەناخمدا زۆر ئازار دەچێژم

‎و ملێۆنێك شتم شاردووەتەوە كە ئازارم دەدەن

‎ئارەزوو دەكەم باسی بكەم بۆ كەسێك و بدوێم

‎و هێزی كەسایەتیم ڕێگریم لێدەكات

‎ساڵانێكە من لەكێشەكانمدا دەژیم

‎و واخۆم دەردەخەم كە لەبیرم كردبێ

‎ئەوان بڕیاریان لەسەرداوم لە شێوەم و لەو ژیانەی كە تیایدا دەژیم

‎من زۆر كات ئارام دەردەكەوم

‎و لەناخیشمدا ئاگر بڵێسە دەدات

‎وە ئەگەر ڕۆژێك ئەوانەی ئیرەییم پێ دەبەن

‎لەجێگای من بژین ئەگەر بۆ چركەیەكیش بێت

‎وە ئەگەر ئەوەیان بینی كە من بینیومە

‎ئاوات بەژیانێكی تر دەخوازن

‎وە ئەگەر بدوێم لەبارەی ئەوەی كە منی تیام

‎چ جیاوازییەكی دەبێت؟ سوودی چییە!

  • Artist:Elissa
  • Album:Saharna Ya Leil (سهرنا يا ليل 2016)
See more
Elissa more
  • country:Lebanon
  • Languages:Arabic, French, Spanish, Arabic (other varieties)
  • Genre:Folk
  • Official site:http://www.elissalb.com/
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Elissa_(Lebanese_singer)
Elissa Lyrics more
Elissa Featuring Lyrics more
Elissa Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved