پارتیزانین, شێری ژیانین [Partizanin, sheri Jiyanin] lyrics

Songs   2024-12-27 00:14:17

پارتیزانین, شێری ژیانین [Partizanin, sheri Jiyanin] lyrics

پارتیزانین، شێری ژیانین

به‌خشنده‌ی ماڵ و سه‌ر و گیان، گیان، گیان

ڕۆڵەی كارگه‌رین

پاڵه‌ و ره‌نجده‌رین

مێژوو نه‌خشێنه‌رین

تا ژیانمان مابێ

بیر له‌مێشك مابێ

هه‌وڵدان تێكۆشان بۆ ژیان، ژیان، ژیان

پیشه‌ی ئێمه‌یه‌

ڕێگای ئێمه‌یه‌

تا ئه‌گه‌ینه‌ دوایین جێ

نه‌ سه‌ختی ڕێ 

نه‌ دووری دێ

سه‌رما و برسێتی و ئازاری ژان، ژان، ژان

نامانڕووخێنێ

بیرمان ناچێنێ

دواییمان پێ ناهێنێ

خوێنی شه‌هیدان

ئه‌و تووڵه‌ی رواند

هه‌زاران تووڵی سووری جوان، جوان، جوان

مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌ستن

یه‌ك بیر و هه‌ستن

تا سه‌ركه‌وتن ناوه‌ستن

پارتیزانین, شێری ژیانین

به‌خشنده‌ی ماڵ و سه‌ر و گیان، گیان، گیان

ڕۆڵه‌ی كارگه‌رین

پاڵه‌ و ڕه‌نجده‌رین

مێژوو نه‌خشێنه‌رین

See more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Lyrics more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Featuring Lyrics more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved