مكتوبه ليك [Maktooba Leek] [Kurdish [Sorani] translation]
مكتوبه ليك [Maktooba Leek] [Kurdish [Sorani] translation]
بۆت نووسراوە من بم ئەوەی كە بۆی دەژییت
هەموو ژیانم لەسەر ناوی تۆ نووسراوە
كە بۆ یەكەم جار وتت (خۆشم ئەوێ) بۆمن بوو
كێ شایەنیەتی یان بەكێت وتووە جگە لەمن!
بۆت نووسراوە هەموو شتەكان لەو كاتەوە
كەهاتیتە ناو ژیانت بەمنەوە تەواوی بكەیت
ئەو كاتەی كە تۆم بینی چاوم لەتۆدا وێنەی ئەو خۆشەویستەی بەدی كرد كە لەخەیاڵمدا كێشابووم
كەواتە پێم بڵێ ئەی خۆشەویستم
خۆشەویستم.. من بۆ كێ بم ئەگەر بۆتۆ نەبم؟
دەی پێم بڵێ خۆشەویستم.. خۆشەویستم
خۆشەویستی لەگەڵ كێ بكەم جگە لەتۆ!
ئەوەتا من ڕۆژەكانم
خەونەكانم و ژیانیشم لەسەر تۆ وەستاوە
بەڵێندەرم پێت كە تۆ ببیتە بەخت و چارەنووسم
بەڵێندەرم پێت بەرلەوەی ڕووبەڕووت ببمەوە
هەستەكانم.. خۆشەویستیم.. ژیانم.. تامەزرۆیی و ئارەزووم
باوەڕپێكراون لام لەبەرئەوەی باوەڕم بەتۆیە
ڕووناكیی چاوم خۆشەویستم
خۆشەویستم.. من بۆ كێ بم ئەگەر بۆتۆ نەبم؟
دەی پێم بڵێ خۆشەویستم.. خۆشەویستم
خۆشەویستی لەگەڵ كێ بكەم جگە لەتۆ!
ئەوەتا من ڕۆژەكانم
خەونەكانم و ژیانیشم لەسەر تۆ وەستاوە
- Artist:Elissa
- Album:Saharna Ya Leil (سهرنا يا ليل 2016)