لە یارەوە [La Yarawa] [German translation]
لە یارەوە [La Yarawa] [German translation]
لە یارەوە
لەشۆخ و شەنگی پارەوە،
لەڕازی پڕ نیهانی یا،
لەتەک شنەی بەیانی یا،
پەیام لەیاری جوانەوە،
گەیشتە لام
بەرامەکەی،
گوڵاوی باخی نامەکەی،
کە ئاوی زیندەگانی یە،
شەرابی کامەرانی یە،
گوڵی هیوای ژیانەوە،
گوڵی هیوام
چ نامهیێ
چ پەنجەیێ چ خامەیێ
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە
خەفەت لەبیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە:
تەزۆی بەتام
مامۆستا ئهحمهد ههردی
- Artist:Marzia Fariqi
See more