ئه‌گه‌رچی شه‌و [Agarchi Shaw] [Transliteration]
ئه‌گه‌رچی شه‌و [Agarchi Shaw] [Transliteration]
ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێكه كه‌مێكیتر
كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێكیتر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێركه منی تینوی جگه‌ر سووتاو
به‌چی دیاره كه ده‌یبینم شه‌وێكیتر ژه‌مێكیتر
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ‌په‌رستارم كه پێم وایه
له‌سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن هەڵناگلرێ تازه شه‌مێكیتر
گه‌لێكم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكیتر
مامۆستا هێمن
- Artist:Marzia Fariqi
See more