لە سیلەی قەبران هاوارە [La Seley Qabran Hawara] lyrics
لە سیلەی قەبران هاوارە [La Seley Qabran Hawara] lyrics
لە سیلەی قەبران هاوارە
حاکم بمدا لە سێدارە
قەت نانێم مەیلی ئەو یارە
قەت نانێم مەیلی نازدارە
لە سیلەی قەبران های سزایه
حاکم بمکوژێ لەو قەڵایە
نانێم من مەیلی لەیلایە
قەول نادە شەو لە ژوانم نایه
تەحا لەو رێزە خاڵانە
بۆمن چاکن ئەو چاوانە
یاری خۆمە لێم های نەبانە
یاری خۆمە لێم های نەبانە
خەبەر بەرن بۆ خزمانم
ئاورێ بەربۆتە خەرمانم
شێواوە داری بابانم
شێواوە داری بابانم
وەرگەرێ باڵات های ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یا ڕەبی من مەرگی تۆ نەبینم
یا ڕەبی قەت مەرگی تۆ نەبینم
چاوت چرای سەحرای چینە
کوڵمەت گوڵی نێو پەرژینە
وەک من دیم کافر مەیبینە
چۆن سوێسنەی باغی حەوشینە
وەرگەڕێ ئاوێزانت بم
یارەبی دەستم لە ملانت بم
رێم بکە شەو بە میوانت بم
یارەبی من بە جیرانت بم
- Artist:Hasan Zirak
See more