دەسماڵ حەریر [Dasmal Hariri]
دەسماڵ حەریر [Dasmal Hariri]
دەسماڵ حەریری دلبەر، مێردت کرد خۆڵم بەسەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم، تۆ بمشێلە ناسکە دلبەر
لەسەر باڵای بەرزت هاوار، ئەمجاریش بووم دەربەدەر
های لاچن، زوو لاچن، یارەکەم دێ من بیبینم
جەرگەکەم بریندارە و با سارێژی بکا برینم
دەسماڵ حەریری سادە، دینت بردووم بە بادا
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم، تۆ بمشێلە نەجیبزادە
نە عەیبە و نا ئیرادە، بە بینینی دڵم شادە
های لاچن، زوو لاچن، یارەکەم دێ من بیبینم
جەرگەکەم بریندارە و با سارێژی بکا برینم
دەسماڵ حەریری شینەو شیرینە، دەڵێی هەنگوینە
برام بیر لە هیوایە، تۆ لە چاوی من بیبینە
ئاوری لە من بەردایە، سینگی بەفری حەوشینە
های لاچن، زوو لاچن، یارەکەم دێ من بیبینم
من نەخۆش و دەردەدارم با سارێژی بکا برینم
- Artist:Roozbeh
- Album:Koç
See more