کوردستان [Kurdistan] lyrics
کوردستان [Kurdistan] lyrics
کوردستان ئاشقی تۆم
گەر ساتێ لێت دابڕێم
ئەبم بە هەوری حوزن و
وەک منداڵێک ئەگریێم
تۆ یادگاری منداڵیی و
تۆ هەناسەی ژینمی
تۆ خەونی ڕەنگاوڕەنگ و ئاواتی دێرینمی
بە دڵ هەردەم لە لاتم
سەبووریی بۆ گشت کاتم
من بە تۆوە سەربەرزم
سەربەرزم، سەربەرزم ئەی وڵاتم
کوردستان، کوردستان
تۆ شابووکی هەڵبەستم
هەر تۆی ڕاز و مەبەستم
تۆ خەونێ بێ سنووری
هەردەم بە جوانیت مەستم
کوردستانم دنیایە
ئەشقێکە تا هەتایە
کتێبێکی بە خوێنە
بیپارێزی خودایە
هۆ کوردستان، هۆ وڵاتی جوان
هۆ دایکی شەهید مەیکە گریان
هۆ سەرکردە دوودڵ مەبە و بڕیار بدە
ئەوە ئێمەی ڕۆڵەکانتان
ئەوە پێشمەرگە قارەمانەکانی وڵات، هەموو وا لە سەنگەرن
چۆکیان بە دوژمن داداوە و موژدەی سەرکەوتن بەڕێوەیە
هەموو یەک دەنگ هاوار دەکەن، ئێرەیە کوردستانمان
جێی شێران و مێرخازانمان
نەک یەک دوژمن، سەدان دوژمن
نەک یەک ئەنفال، دەیان ئەنفال
ونی ناکە ناونیشانمان
- Artist:Goran Salih
See more








