[ له درزی په‌چه‌وه [جادە چۆڵ و سێبەر بوو [Jada chol u sebar bu]
[ له درزی په‌چه‌وه [جادە چۆڵ و سێبەر بوو [Jada chol u sebar bu]
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی
ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی
بۆ سه‌وزایی ده‌ور و پشتم، بۆ ئاسمان
بۆ شاخی به‌رز ، خانووی تازه دنیای جوان
ئه‌ڕۆیشتم به ئه‌سپایی ک‌ش و مات
لاشه سست و دڵ که‌یلی تاسه و ئاوات
له پڕ، نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی
به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت،وه‌ک په‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عه‌باوه ئاڵا بوو
له دیمه‌نی، شیرینی ئاشکرا بوو
باڵا به‌رز و ، بچكۆله پێ و ئیسكارپین
گۆره‌وی و پووز : سفت و سپی و ئاوریشمین
ئهڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێ
له ژێر عه‌بای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێ
به ڕه‌وتی که‌و، له‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج ، جوان جوان، ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی
مابوی بگاته ئاستم جه‌ند هه‌نگاوێ
درزێ که‌وته په‌چه و دیم نیگای چاوێ
ده‌ست و په‌نجه و مه‌چه‌کێک و نیگایه
چی بنوسم خوایه هێزی ئینشایه
قۆڵ و مه‌چه‌ک ساف و سپی وه‌ک شوشه
سه‌ر په‌نجه‌كان یاقووتێك بوون به ورشه
بێینه سه‌ر چاو : چاوێك ، بڵێم چ چاوێك ؟
كانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه ، گێژداوێك
كه‌وا كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی هه‌ستی من
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نوقم ئه‌بێ به‌ره‌و بن
- Artist:Qadr Kaban