هه‌ستی راساو [Hestî Rasaw] lyrics

Songs   2024-12-19 11:32:18

هه‌ستی راساو [Hestî Rasaw] lyrics

هه‌ستی راساوی ئه‌م گه‌له‌ی، ئاره‌زووی بووژانه‌وه‌ی

ئه‌شق و شووری ئاگرینی سه‌رده‌می هه‌ستانه‌وه‌ی

مه‌رگی سوورت ژینی تازه‌ی دا به‌ گیانی سه‌نگه‌ران

به‌رخۆدانت مه‌شخه‌لێکه‌ وا به‌ ده‌س تێکۆشه‌ران

تۆ به‌زاندت ئه‌و سنووره‌ی دوژمنی دڵڕه‌ش ته‌نی

وه‌ک سروودی سه‌روه‌ریمان، ده‌نگی ئازای سه‌رده‌می

تۆ حیماسه‌ی خۆشه‌ویستی، پڕ په‌یامی باوه‌ری

ئاوه‌دانی ڕێی خه‌باتی، جه‌ربه‌زه‌ی جه‌نگاوه‌ری

شۆڕشێکی گه‌رمه‌ یادت، دڵنیا به‌ هه‌ڵ ئه‌که‌ی

چه‌شنی بوورکان سه‌رئه‌کێشی، گڕ له‌ دوژمن به‌رئه‌ده‌ی

See more
Çiya Medenî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:http://www.kurdonline.com/music/singers.php?n=Chia
Çiya Medenî Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved