بۆ خۆرئاوا/بۆ ڕۆژئاوا [Bo Xorawa/Bo Rojawa] [English translation]
بۆ خۆرئاوا/بۆ ڕۆژئاوا [Bo Xorawa/Bo Rojawa] [English translation]
لەگەڵتانین، هاودەنگتانین
ڕێگامان هەر یەک ڕێگایە
ئازارمان هەر یەک ئازارە و
خەباتمان هەر یەک پێگەیە
باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵاتم
گشت پێکەوە دەست لە دەست کەن
وا قامشلۆ چاوەڕوانە
زامەکانی بۆ ساڕێژ کەن
ماڵ و گیانم بۆ ئێوەیە
دڵیشمان هەر لە لاتانە
هەناسەمان گڕی پشکۆی
ژێر ڕەشماڵ و لە دەورتانە
یەکێتی ڕیزەکانی گەل
تۆوی ئازادی ئەچێنن
گەر نیشتیمان یەک خەینەوە
رزگاریمان بە دەست دێنین
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî
See more