بڕیاری یەکی ئایار [Biryarî Yekî Ayar] lyrics
بڕیاری یەکی ئایار [Biryarî Yekî Ayar] lyrics
پەنگی خوارد مەوجی دەریای کرێکار
دژی سەرمایە ئەوەڵی ئایار
سوور بوو بە خوێنمان شەقامی شاران
شەقی برد قەڵای سەرمایەداران
زنجیری کۆنی هەزاران ساڵە
دەپچڕێ وجادوو حکومی بەتاڵە
کرێکارین، هاتووینە مەیدان
ئەڵێین هەر کارە، ئینسانی خوڵقاند
سەد ساڵە ئەڵێین، ئەمە بڕیارە
بڕیاری ڕۆژی یەکی ئایارە
کرێکارانی جیهان یەکگرن
چەرخی چارەنووس لە دەست خۆ گرن
بەرهەمهێنەری بژێوی ئینسان
پرۆلێتاریام چینی شۆڕشوان
سەد ساڵ و سەد جار کەوتم و هەستام
دیسان قایمتر هەستام و وەستام
شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەری خوێنی
شۆڕشی من بوو ڕێبازی لێنین
ساڵ بە ساڵ زەینم ڕۆشنتر ئەکەم
لە بۆ ڕابەری خۆم حازر ئەکەم
هەموو ساڵێکیش ئەوەڵی ئایار
هەڵیدەبژێرم گشت دەستکەوتی پار
ئیمپریالیزم و فرسەت پەرستان
کە پێیان وابوو مێژوویان وەستاند
سنووری نامگرێ لەسەر ئەم ئەرزە
سەرمایەداری دێنمە لەرزە
بلەرزن گەشە ڕووناکە ئاسۆ
یەکدەگرین لە دەوری ئاڵای سووری خۆ
پشتم بگرن و دەست خەنە دەستم
بەرەو سۆسیالیزم ڕێڕەو ئەبەستم
شیعر: رێبوار
- Artist:Kale Atashi