ئەمشەو شەوی بەراتە [Amshaw Shawi Barata]

Songs   2024-12-22 15:33:56

ئەمشەو شەوی بەراتە [Amshaw Shawi Barata]

ئەمشەو شەوی بەراتە

شەوی خۆشی و خەڵاتە

وا مناڵان ئەگەرێن

ده‌ست بە دەرگاوە ئەنێن

منیش هاتوومە دەرگات

تا بەرمکەوێ بەرات

بەراتی من جیایە

نە فلسه‌ و نە خوورمایە

لە باتی فلس و عانە

سەیرێکی ئەم چاوانە

لە باتی دەنکێ نوقوڵ

زەردەخەنەی لێوی گوڵ

توخوا دڵم مەشکێنە

ڕووی خۆتم بۆ بنوێنە

بەس بە لەنجەو لارەکەت

ڕیشەی جەرگم دەربێنە

به‌راتی من جیایه‌

نه‌ فلسه‌ و نه‌ خورمایه‌

له‌ باتی فلس و عانه‌

سه‌یرێکی ئه‌و چاوانه‌

See more
Osman Ali more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Osman Ali Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved