Yazamadim [Kurdish [Sorani] translation]
Yazamadim [Kurdish [Sorani] translation]
لەسەر بەهارە تێپەڕیووە دوورەکان
پایزە خەمفرۆشەکان
گەنجە قەڵەم شکێنەکان
بۆم نەنوسرا، بۆم نەنوسرا
لەسەر خۆزگە تێک و پێکشکاوەکان
ئارەزوە نەخوازراوەکان
ئەو ترسەی مناڵانەکان
بۆم نەنوسرا، بۆم نەنوسرا
لەسەر وێنەی هەتیوو و زەردهەڵگەڕاوەکان
دەریای هاوڕێی ئاسمان
ئەوانەی چاویان بڕیوەتە ژیانم
بۆم نەنوسرا، بۆم نەنوسرا
لەسەر شەوە کش و ماتەکان
ئازارە سەخت وەسفەکان
ئەشکەنجە ئینفرادییەکان
بۆم نەنوسرا، بۆم نەنوسرا
لەسەر ژوورە بۆ ڕۆژ هەتیووەکان
زنجیر و کۆتی لەقاچئاڵاو
"تەحقیق"ـە لەناکاوەکان
بۆم نەنوسرا، بۆم نەنوسرا
یادگاریە سڕاوەکان
هەستە کوژراوەکان
ئەشقە نیوەناچڵەکان
بۆم نەنوسرا، بۆم نەنوسرا
- Artist:Ahmet Kaya
See more