تا کەی [Ta Key] lyrics
تا کەی [Ta Key] lyrics
تا کەی بناڵم بۆ تۆ گیانە ، تا کەی بسوتێم
ئەی بڕیارت وا نەبوو فەرمووت من رۆژێ هەر دێم
زستان وا ڕۆیی بەهاریش هات تۆ هەر نەهاتی
ژەهری تاڵی چاورەوانیت دامێ تۆ لە جیاتی
ئەی تۆ خۆت نازانی دەردی چاوەڕوانی
تا چەند بە ئازارە دڕک و ئێـش و ژانی
گیانە بۆ نەهاتی ئازیز بۆ نەهاتی
نەتپرسی هەواڵم ئێش و مەرگەساتی
شەو نیە ئەگەر جارێ خەونت پێوە نەبینم
وادەزانم لە باوەشمدای لەسەر سەرینم
کە چاو هەڵدێنم گیانە باڵای بەرزت نابینم
دووبارە دەمسوتێنێ دەرد و زامی ئەوینم
گیانەکەم زوو وەرە ، نازدارم زوو وەرە
بەس جارێ بتبینم، گیانم بۆ خۆت بەرە
- Artist:Zakaria Abdulla
- Album:Rojgar (رۆژگار)
See more