سەردەمێك [Serdemek] lyrics
سەردەمێك [Serdemek] lyrics
سه‌رده‌مێک بوو بێ نه‌غمه بوو باغچه‌ی ژیانم
بێ ورته بوو ناو هێلانه‌ی بولبوله‌کانم
له‌ره‌ی ده‌نگی شادمانی و نه‌شه‌م خنکابوو
شه‌پۆلی بای به‌ره‌و جۆشم مه‌نگ ڕاوه‌ستابوو
ناومێد بووم وامزانی ده‌ردێکه کاری
به‌ره‌و پیری چووم هێنایه دیاریی ئیجگاری
چاوه‌ڕوان بووم ساکه‌ی گه‌ردون گه‌ردونی بێباک
جانه‌وه‌ری گۆڕ هان ئه‌دا بمکه‌نه خۆراک
به‌ڵام ئه‌ی یار یاری نازدار شۆڕه‌ژنی شۆخ
به‌لێوی ئاڵ به چاوی ڕه‌ش چاوی ڕه‌شی تۆخ
به‌م جوانیانه که زینه‌تی به‌هه‌شتی دنیا
به‌م جوانیانه که‌له تۆدان هه‌موویان ته‌نیا
له‌و ڕۆژه‌وه دیومه سێحری زه‌رده خه‌نه‌ی تۆ
دنیای ده‌روون مه‌له‌کانی هاتوونه‌وه گۆ
سه‌رچاوه‌که‌ی عومری جوانیم هاتۆته‌وه کوڵ
باغچه‌ی ژینم پڕ بۆته‌وه له نه‌مامی گوڵ
- Artist:Nasir Rezazî
- Album:Ayşê (1980)
See more