پێشکه‌وه [Pêşkewe] [Transliteration]

Songs   2024-12-27 00:39:03

پێشکه‌وه [Pêşkewe] [Transliteration]

پێشکه‌وه، ‌پێشکه‌وه‌، تۆ پێشکه‌وه‌

بۆ پێشه‌وه‌ ئه‌ی کوردی ئازا

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە

ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم

سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەش بۆ دەست و پێ

حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵبڵە و لەرزانەیە

گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم

باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابخانەیە

بیری ئازادیم لەزیندنا فراوان تر ئەبێ

قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە

تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رزگار بکا

میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆرشگێری من نوسین و بیرو باوەرە

راپەرینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە

گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم

نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم

سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە

هۆنراوەی مامۆستا قانع و بێکەس

See more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Lyrics more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Featuring Lyrics more
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved