چۆن نهناڵێنم بۆ کوردستان [Çon nenallên im bo Kurdistan] lyrics
چۆن نهناڵێنم بۆ کوردستان [Çon nenallên im bo Kurdistan] lyrics
چۆن نەناڵێنم لە داخی گەردشی چەرخی زەمان
کوا کرمانج و کەڵهوڕ و کوا دەبدەبەی بابانیان
قوڕ بەسەر خۆم دەربەدەر خۆم بۆ وڵاتی کوردستان
هەر بڵێم چاکە هەتاکو ڕۆژەکەی ئاخر زەمان
ئەی وەتەن با پێکەوە هەڵکەینە سەرگریان و زار
تۆ لە بۆ گەنجانی لادێ و من لە بۆ لاوانی شار
تۆ لە داخی هەڵپەڕین و من لە داخی عود و تار
ئەشکی خوێنین دابڕێژین هەروەکو هەوری بەهار
خەڵکی کورد یاخوا نەمێنم بۆ هەناسەی ساردتان
بۆ خەم و ئاهی دەروون و بۆ دڵەی پڕ دەردتان
بۆ لێوی وشک و بە بار و ڕەنگ و سیمای زەردتان
دوور لە خۆی بێ شوێنە مەجنوون چۆڵە شاخ و هەردتان
کورد یەکێکن فەرقی کوردی باکوور و باشوور نییە
فەرقی کوردی کۆچەری و دێهات و شاری بۆ نییە
فەرقی کوردی دەشتەکی و ناو شاخ و داخی بۆ نییە
- Artist:Xalid Rashid
See more