Mutlu Ol Yeter [Portuguese translation]
Mutlu Ol Yeter [Portuguese translation]
لەوانەیە ئەم گۆرانییە بەردەوام لە زمانتدا بمێنێتەوە
تەنانەت ئەگەر زمانیشت بیڵێت دڵت هەستی پێ ناکات
تەنانەت ئەگەر بیشیزانیت هیچ جیاوازی نیە بۆ من
تەنها یەک ئاواتم هەیە تۆ دڵخۆش بە بەسە
تۆ نازانیت کە من ئەم گۆرانیەم بۆ تۆ نووسیوە
تۆ وەک گۆرانیەکی بیانی گوێی لێدەگریت
بۆ من لە پێشدا خودایە دواتر تۆیت
تەنها یەک ئاواتم هەیە تۆ دڵخۆش بە بەسە
بڕوا بکە کەس ناتوانێت جێگەی تۆ بگرێتەوە
ئەم گۆرانیەش پەیمانی خۆشەویستیەکەمانە
هەرگیز بیر مەکەرەوە کە من شێتم یان ناتەواو
تەنها یەک ئاواتم هەیە تۆ دڵخۆش بە بەسە
لەم گۆرانیەمدا خۆشەویستیم تێگەیاندوویت
ئەگەر گوێت لێ نیە خۆشەویستەکەم دڵگران نابم
ساڵانێکە ڕاهاتووم لەم دابڕانە
تەنها یەک ئاواتم هەیە تۆ دڵخۆش بە بەسە
- Artist:İbrahim Tatlıses
See more