منیش لێرەم [Minish Lerem] lyrics
منیش لێرەم [Minish Lerem] lyrics
منیش لێرەم
شوێنم هەیە لەم دنیایە
ژیان بێ من
خەیاڵێکی بێ مانایە
کاتێك تاجی دایکایەتی ئەنێمە سەر
خۆم بەهەشتم، بەهەشتیش لەژێر پێمایە
منیش لێرەم
منی ئافرەت، منی ئینسان
دەنگم هەیە
ڕەنگم هەیە وەك هەمووتان
منیش لێرەم
بوونم هەیە، مانام هەیە
ئێرە بێ من
وەحشەتێکە بێ هەست و گیان
منیش هەم و خەونم هەیە
خەونێکی جوان
خەونێك بۆ
بەهای مرۆڤ و بەهای ژیان
دڵم دەریا
سەرم باخچەی هەست و بیرە
میهرەبانیم ئاسمانێکە
سۆزم باران
منیش لێرەم
هەستم پێ بکە وەك هاوڕێ
وەك ئەوەی هەم
نەك وەك ئەوەی خلت ئەتەوێ
بێ بوونی من
ئەم ژیانە تۆشی ناوێ
ژیان وایە ئێمەی پێکەوە خۆشدەوێ
منیش لێرەم
شوێنم هەیە لەم دنیایە
ژیان بێ من
خەیاڵێکی بێ مانایە
- Artist:Leila Fariqi
See more