مینا خانم مینا [Mîna Xanim] lyrics
مینا خانم مینا [Mîna Xanim] lyrics
مینا خانم مینا، دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نا، ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم
دەمشێلیت و نامشێلی، دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
عەنتیکە و زێدە جوانی وێنەی بەفری کوێستانی
شێت و دێوانەت کردووم ناسکێ ئارامی دڵانی
باڵا بەرز و چاو کاڵی، کیژۆڵەی کوردستانی
ئەم شانم نا ئەو شانم، بمشێلە کوردە خانم
ئەم شانم نا ئەو شانم، بمشێلە مینا خانم
دەمشێلیت و نامشێلی، دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
نازدارەی نازەنینم، مینا گیانی شیرینم
کوشتە و شێتی نیگای تۆم، پێبکەنە با بتبینم
هیچی دیکەم خۆش ناوی، هیچی دیکەم خۆش ناوێ
هەر تۆی سەرمایەی ژینم، هەر تۆی سەرمایەی ژینم
مینا هاوار! تاکەی دیلیی
تاکەی ژێر دەستی و زەلیلیی
هەتا کەنگێ کۆمەڵ ئێمە
تۆ بە کاڵا و جنس دادەنێ
مافی ئینسانیت نادەنێ
هەتا کەنگێ لە لای ئێمە
کچ دەفرۆشن ژن دەفرۆشن
سەودا و کاسبی پێوە دەکەن
یەکسەر مافی پاماڵ دەکەن
مینا هەتا کەنگێ پەستیی
دیلی، یەخسیری، بن دەستیی
بەستە ئیتر ڕابە هەستە
هەتا کەنگێ وا چاو بەستە
بۆ خوت نەکەی کۆشش هیچگا
جنسی گەل حەقت پێ نادا
هەر تەقاڵا و ڕەنجی خۆتە
دەبەزێنێ نزمە و مۆتە
مینا بەستە، ڕابە هەستە
تاکەی دیلی لە ناو گۆڕا
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
ئەو نیزامە کۆنە دۆڕا
تا کەی دیلی لە ناو گۆڕا
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
مینا بەستە
نارنجە و نارنجە، شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت، با ئەم شەڕە نەبۆ
با ئەم شەڕە نەبۆ
ئەی جەبێ کەسی وێم، تۆم کەردەن وە کەس
ئەرێ نە بە کەس شیای، وەی نە بە نیمە کەس
نارنجە و نارنجە، شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لەسەر سینەکەت، وەی کەڵکەڵە ڕاوە
وەی کەڵکەڵە ڕاوە
ئەرێ سەوگەند یەكێ وەن، چەنی تۆم وەردەن
باز گەشتم نیەن تا وە ڕووی مەردەن
نارنجە و نارنجە، شووشەکەی گوڵاوە
ئاخر کام تیر بی، وەی نە داد لە دەروون
ئەرێ لە کام زامانت وەی شکایەت کەروون
- Artist:Nasir Rezazî
- Album:Mîna Xanim