Kendine iyi bak [Kurdish [Sorani] translation]
Kendine iyi bak [Kurdish [Sorani] translation]
شەوانی پێکەوە ڕامووسان
هەروا فەرامۆش دەکرێن؟
ئەی ئازارەکان لە پڕێکدا لە بیر دەکرێن؟
من لە نێو تاسەی زارۆکێکدا
تاسەی دووریت دەکەم
دەشێ ئەم هەموو هەستەم بە فیڕۆ بڕوا؟
بۆ حەسرەتی ئاو لە بیابانا
گوڵە سپییەکان دواییان دەبڕێ؟
ئەی دڕکوداڵ، دەتوانێ پەڕەی ئاسمان بدڕێ؟
من لە نێو بۆنی وەنەوشەدا
بۆنی دووریت دەکەم
پێت وایە ئەم هەموو هەستەم هەروا بڕوا؟
تۆ ئاگات لە خۆت بێت، بیر لە من مەکەرەوە
ئاو خۆی خوڕ دەبێتەوە، خۆی ڕێڕەو دەدۆزێتەوە
تۆ ئاگات لە خۆت بێت، بیر لە من مەکەرەوە
قەدەرمان هەرچییەک بێت، هەر دەبێت ڕوو بدات
تۆفانێک لە ناخمدایە
تۆ بڵێی گوللەی وێڵ بیوەستێنێ؟
قەت بەرخودان بە بێ خوێن گەیشتۆتە مەرام؟
من لە نێو هاڕەی دەستڕێژدا
دەنگت دەبیستم
ئازیز دەشێ ئەم هەموو هەستەم ئاو و ئاو بڕوا؟
دنیا چەند نامەرد بێ
دەتوانێ تۆم بکاتە دوژمن؟
ئەی دۆست و ئازیزان لە پڕێکدا بزر دەبن؟
من لە نێو سڵاوی براکانمدا
بۆ تۆ دەگەڕێم
پێت وایە ئەم هەموو هەستەم هەروا بڕوا؟
- Artist:Ahmet Kaya
- Album:Sevgi Duvarı