I Believe [Kurdish [Sorani] translation]
I Believe [Kurdish [Sorani] translation]
کاتێك بەدوای ڕووناکیدا دەگەڕێیت
وە هیچ هیوایەك بەدی ناکەیت لە بینینیدا
دڵنیابە و هیچ گومانت نەبێ
ئەو هەمیشە لێتەوە نزیکە
ئەو ئەو کەسەیە کە بە باشترین شێوە دەتناسێت
دەزانێ چی لە دڵت دایە
لە کۆتاییدا هەر ئاشتی دەدۆزیتەوە
ئەگەر تەنیا بڕوات بەو هەبێت
تۆ هەمیشە لە دڵ و هۆشی من دایت
هەموو ڕۆژێ ناوت دەهێنرێت
من ڕێگای تۆ دەگرمە بەر گرنگ نییە هەرچییەك بێت
گەورەترین ئاواتم ئەوەیە ڕۆژێك بتبینم
من بڕوام هێناوە
من بڕوام هێناوە
بڕوات هێناوە؟ ئەی تۆش بڕوات هێناوە؟
چونکە من بڕوام
وا بە مرۆڤێکە کە وا فێربووە
پڕاو پڕ بێت لە خۆشەویستی و تەبایی
ئەو بۆ ئاشتی و ئازادی جەنگا
وە هەرگیز ئازاری هیچ شتێکی نەدەدا
ئەو کەسێکی بەزەیی بوو بۆ مرۆڤایەتی
مامۆستایە تا ڕۆژی دوایی
هیچ دروستکراوێك لەگەڵ ئەودا بەراورد ناکرێت
پڕاو پڕە لە ڕووناکی و خێر و بێر
تۆ هەمیشە لە دڵ و هۆشی من دایت
هەموو ڕۆژێ ناوت دەهێنرێت
من ڕێگای تۆ دەگرمە بەر گرنگ نییە هەرچییەك بێت
ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت ڕۆژێك هەر بەیەك دەگەین
ئەگەر ڕێگاکەت وون بکەی
بڕوات بە ڕۆژێكی چاکتر هەبێت
تاقیکردنەوەت هەر دێت
بەڵام بێگومان کاڵ دەبنەوە و نامێنن
ئەگەر تۆ تەنیا باوەڕ بهێنیت
چەندە سادەیە بۆ بینین
تەنها دڵت بکەوە
وە لێگەڕێ با خۆشەویستی ئەو بڕژێتە ناوییەوە
بڕوام هێناوە بڕوام هێناوە، بڕوام هێناوە بڕوام هێناوە
ئێستا هەست دەکەم کە دڵم ئاسودەیە
بڕوام هێناوە بڕوام هێناوە، بڕوام هێناوە بڕوام هێناوە
- Artist:Irfan Makki