Hellperkê [English translation]
Hellperkê [English translation]
هه‌ڵپه‌ركێ گه‌رمه, شای یه هه‌رایه
كچ و كور تێكەڵ به‌زمه و هه‌رایه
هه‌ركه‌س بۆ دۆستی په‌یمان ده‌به‌ستی
شان له شان ده‌خشێ ده‌ستێك ئاڵایه
نازدار و بێری شیرین و دولبه‌ر
مه‌ریه‌م و مه‌له‌ك سادەیی له‌وبه‌ره
سه‌رچۆپی گرن خانم دولبه‌ر
ئه‌مڕۆ له گه‌ره‌ك شای یه, سه‌ما یه
زره‌یی بازنه و ده‌نگی گۆبه‌ره
هاواری شاباش سادای له‌و به‌ره
نازه به چاوان پێم ده‌ڵێ وه‌ره
بریا سه‌د بریا ئەو بۆ من بوایه
هه‌ڵپه‌رن ده‌یده‌ی به‌شان هه‌ر به‌شان
مه‌مكۆله‌ی ناسك با بێته هه‌ژان
شۆخێكی جوانم كردوه به نیشان
جوانی وا نیه وه‌ك په‌ری وایه
- Artist:Zakaria Abdulla
- Album:Rojgar (رۆژگار)
See more