هه‌ر کورد ئه‌بین [Har Kurd Abin] [Kurdish [Kurmanji] translation]
هه‌ر کورد ئه‌بین [Har Kurd Abin] [Kurdish [Kurmanji] translation]
داگیرکه‌ری دڵ پڕ له قین
دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین
ناتوانی وا که‌ی کورد نه‌بین
هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
له پێش ئاگر په‌ره‌ستیدا
له‌پێش موسڵمانێتیدا
له دیلی و سه‌ربه‌ستیدا
هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
نه عه‌ره‌بم نه ئێرانیم
نه تورکێکی شاخستانیم
نه‌ک من هه‌ر خۆم مێژووش ده‌ڵێ
که کوردم و کوردستانیم
نه نه‌نگی ئه‌و نه پیاوه‌تی
جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی
بڕیاره و مێژوو داویه‌تی
که کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
گه‌لان هه‌موو برای منن
هه‌ر زۆردارانم دوژمنن
داوای وڵاتی که‌س ناکه‌م
په‌نجه بۆ مافی که‌س نابه‌م
بۆ مافی گه‌ل و خاکه‌که‌م
هه‌تا ماوم خه‌بات ده‌که‌م
داگیرکه‌ری دڵ پڕ له قین
دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین
گه‌ر قه‌ندیل و ئاگری شیرین
یه‌کسان که‌ی له گه‌ڵ ڕووی زه‌مین
ناتوانی وا که‌ی کورد نه‌بین
هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
- Artist:Ibrahim Ahmad
See more